بەشێک لە هەنگەوانانی هەولێر ڕێگرییان لێدەکرێت هەنگەکانیان ببەنە کوێستانەکان
- کوردستان
- 2024-06-21
ئاڤا نیوز
بەشێک لە هەنگەوانانی سنووری هەولێر دەڵێن ڕێگرییان لێدەکرێت هەنگەکانیان ببەنە سنووری سیدەکان و باڵەکایەتی، بەگوتەی هەنگەوانێکی سنووری باڵەکایەتیش هۆکارەکەی نەخۆشی ئەو هەنگانەیە.
لێدوانی فەرمی: عارف شێروانی، سەرۆکی تۆڕی کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمساڵ پێشبینی دەکەین بڕی بەرهەمی هەنگوین 50٪ کەم بکات، بەهۆی ئەو ڕێگرییەی لە هەنگەوانانی شاری هەولێر دەکرێت هەنگەکانیان ببەنە کوێستانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سیدەکان و باڵەکایەتی.
بۆچوونی بەرامبەر: هەنگەوانێکی سنووری باڵەکایەتی دەڵێت ئەو هەنگانەی دەیهێنن نەخۆشن و بە مانگ سەری لێنادەن، لە ناوچەی ئێمە دایدەنێن کاتێک بەشداری پێشانگەیەکیش دەکەن ناڵێن هەنگوینی ناوچەکەی ئێمەیە.
چارەسەر: سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان داوا لە سەرۆکوەزیران بارزانی دەکات چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزێتەوە.
بۆچی گرنگە: بەرهەمی هەنگوینی کوردستان بەپێی پشکنینە کیمایی، فیزیایی و مایکڕۆلۆجییەکان لە تاقیگە پێشکەتووەکانی وڵاتان بە باشترین هەنگوینەکانی جیهان هەژمار کراوە.
باکگراوند: بەپێی ئاماری تۆڕی هەنگەوانانی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە چوار هەزار هەنگەوان هەن کە خاوەنی 350 هەزار پورە هەنگن, زۆربەشیان لە وەرزی هاوین هەنگەکانیان دەگوازنەوە ناوچە کوێستانییەکان، ساڵی 2023 بەرهەمی هەنگوینی کوردستان گەیشتە زیاتر لە 600 تۆن.
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 23 خولەک لەمەوپێش
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی حەوت درایە بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پردی بەستی شەرغە دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو پێشمەرگانەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە دەتوانن ببن بە مامۆستا