پلاسخارت لە ئەنجوومەنی ئاسایش داوا دەكات مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت
- بزنس
- 2024-02-06

جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای كرد عێراق مووچە و شایستەداراییەکان بۆ فەرمانبەران و خەڵکی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
بۆچی گرنگە: باسکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە کێشەیەکی سەرەکی و بەردەوامی نێوان هەولێر و بەغدایە، پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان بەدەستدەهێنێت و دەبێتە فشار لەسەر حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
لێدوانی فەرمی: جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند:
- - دەبێت پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت تاوەکو مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابەش بکات.
- - دەبێت چارەسەرێکی جێگیر بۆ پرسی مووچە و بوجەی هەرێمی کوردستان بکرێت. ئەو پارەیەی حکومەتی عێراق بۆی دیاریکراوە بیداتە هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی خەڵک، کە ئامانجی نەتەوەیەکگرتووەکانە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
- - هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دواخراون، ئێستا کار لەسەر ڕێککەوتنێک دەکرێت هەڵبژاردن بکرێت. دواخستنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان باش نییە بۆ سەقامگیریی عێراق.
- دۆخی پەیوەندییە ئابووریەکانی نێوان هەرێمی کورستان و عێراق لە ئاستێکی خراپدایە و دەبێت رێکخستنێکی باشی بۆ بکرێت.
- دەبێت هەوڵبدەین لایەنە سیاسسییەکانی عێراق بتوانن پێکەوە کۆببنەوە و قسە لەسەر دۆخەکە بکەن و کاری سیاسی بکەن. تەنها ئەوان دەتوانن عێراقییەکان بەڕێوەببەن.
- ژیانێکی باشتر لە عێراق پێویستی بە کاری زیاتر هەیە و حکومەت پێویستی بە پشتیوانی هەیە، کاتی دەوێت بۆ ئەوەی کێشەکان باسبکەن و چارەسەریان بکەن.
لەلایەكی دیكەوە: لە دانیشتنەكەدا نوێنەری فەڕەنسا باسی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند:
- - فەڕەنسا دەیەوێت بەزووترین كات هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بكرێت.
- داوای دیالۆگ دەكەین لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان لەبارەی بودجەوە.
- ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراقمان لا گرنگە و بە تووندی سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەولێر دەكەین و دەبێت بوەستێنرێن.
باكگراوند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دانیشتنێكی ڕێكخست كە بەشێكی تایبەت بوو بە دۆخی عێراق ، جێنین پلاسخارت لە دانیشتنەكەدا لەبارەی دۆخی عێراق گوتەیەكی پێشكەش كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





