
ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی دەروازە سنوورییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە دەڵێت: پرسەکە ئاڵۆزە و پێویستمان بە کۆبوونەوەی زیاترە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق لە بەغدا لەبارەی پرسی دەروازە سنوورییەکان کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: نەگەیشتینە ڕێککەوتن و ئەمڕۆ شاندەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبن". باسی لەوەش کرد باسی داهاتی خاڵە سنوورییەکان نەکراوە.
بابەتی ستراتیژی: عێراق داوای ڕادەستکردنی ئیدارەدانی دەروازەکان بەپێی یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2016 دەکات، بەڵام هەرێمی کوردستان داوای هەموارکردنی یاساکە دەکات. یاساکە باس لەوە دەکات دەروازەکان لەڕووی کارگێڕی و ئەمنییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەڕێوەببرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە ئایندەدا لیژنەیەکی عێراق سەردانی دەروازەکان بکات، تا تێبینبییەکانی خۆیان لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێک بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتوو ئامادە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






