
بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسڕە
ئاڤا دیجیتاڵ
بەندەری ئوم قەسری باکوور کە یەکێکە لە گرنگترین بەندەرەکانی عێراق، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، داهاتەکەی لە 31 ملیار دینار زیاتر بووە.
بۆچی گرنگە: بەندەرەکانی ئوم قەسری باکوورو باشوور لە گرنگترین بەندەرەکانی عێراقن، لە بەسرەی باشووری عێراقن، ساڵی 1930 بونیاتنراون، 80% کاڵا و کەلوپەلی هاوردەکراوی پێدا تێدەپەڕێت.
لێدوانی فەرمی: فەرحان فەرتووسی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 داهاتی بەندەری ئوم قەسری باکوور زیاتر بووە لە 31 ملیار دیناری عێراقی.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: بەندەرەی ئوم قەسری باکوور، یەکێکە لە بەندەرە پێشکەوتووەکانی عێراق، بەم دواییانە ژێرخانەکەی نۆژەنکرایەوە و پرۆژەی نوێی تێدا دروستکران، ئەوەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر کارەکانی و زیادبوونی داهاتەکەی هەبووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوتەی ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق، بەندەرەکان و دەروازە سنوورییەکان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حزبە دەسەڵاتدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە کۆنترۆڵکراون، ڕێژەی گەندەڵیی ئیداریی و دارایی تێیاندا زۆرە، زۆرجار کاڵا و کەلوپەلی بێ کوالێتی و ماددەی هۆشبەر لەرێگەیانەوە دەهێنرێتە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





