پەرلەمانتارێک: مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکان پێکەوە خەرج دەکرێت
- بزنس
- 2024-07-02

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بەردەامە و ئەگەر هەفتەی داهاتوو تەواوبێت پێکەوە خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی خەرج نەکردووە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەوڵێکی زۆر دراوە کێشەکە بەیەکجاری چارەسەر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. خەلیلی دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەردەوام لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق لە پەیوەندیدام، خۆی پێیگوتم وردبینی تەواونەکراوە، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو تەواو بکرێ و مووچەی دوو مانگ پێکەوە بنێرین، ئەمە بەدڵنیایی ڕێی تێدەچێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی ناوی مووچەخۆرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی پێنج بە کۆد نێردراوە، بەڵام بۆ مانگی شەش بەپێی داواکاریی بەغدا بەشی زۆریان بە ناوی چواری و بەشێکی کەمیان بە کۆد نێردراوە.
باکگراوند: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی گوژمەیەک پارە بۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران خەرج کرد و بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لیستی مووجە ڕابگەیێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
یانەی زاخۆ کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






