گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە دوای ڕووداوەکانی هەشتی تەمووز تاکە کەسێک کە ڕووبەڕووی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و یەکێتی نوێ دەبووەوە، عەتا سەراوی، سەركردەی پێشووی ئەو حیزبە بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەشتی تەموزی 2021 و ڕۆژانی دواتریشی، زۆرێک لە سەرکردە دیارەکانی ئەوکاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە لاهوور شێخ جەنگی و براکانییەوە بگرە تا چەندین فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی ئەو حیزبە لە ڕیزەکانی یەکێتی "دەرکران". عەتا سەراویش یەکێک لەو سەرکردانە بوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 19ی نیسانی ئەمساڵ، ئۆتۆمبیلەکەی سەراوی (نیسان پەترۆڵ) لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تەقییەوە بێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی، ئەفسەرێکی باڵای یەکێک لە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی، بۆمبێکی لاستیکی دەداتە پاسەوانی عەتا سەراوی کە بڕواپێکراوی خۆی بووە تاوەکو لەژێر ئۆتۆمبێلەکەی سەراوی دایبنێتەوە.
درێژەی ڕاپۆرت
سەراوی چۆن ڕزگاری بوو؟
ڕۆژی 19 نیسان کە عەتا سەراوی بەڕێگاوە دەبێت بۆ گەڕەکی قولەرەیسی، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێی دەگوترێت مەترسیی لەسەر ژیانیەتی و دەستبەجێ لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزێت. سەراویش کە وادەزانێت لە ڕێگەی قەنناسەوە دەیپێکن، لەبەردەم چێشتخانەیەکی سەرچنار ئۆتۆمبێلەکەی ڕادەگرێت و دەچێتە نێو خەڵک، کەچی دوای چەند مەترێک دوورکەوتنەوە ئۆتۆمبێلەکەی دەتەقێتەوە. دوای ڕووداوەکە سەراوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەڵێت "ئەمە پلان بووە بۆ کوشتنم".
بێدەنگ نابێت
لەسەر ئەم ڕووداوە عەتا سەراوی ڕەخنەی تووندی لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و یەکێتی نوێ گرت، کە لە ڕێگەی پێدانی پۆست و پارە هەوڵی بێدەنگکردنی دەدەن، بەڵام ئەو بێدەنگ نابێت. دواتر پێشنیازی چوونە دەرەوەی و پێدانی 300 هەزار دۆلاری بۆ دەکەن تاوەکو بێدەنگ بێت. دواجار سەراوی لەژێر فشارو هەڕەشەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەچێتە شاری مالمۆی سوید.
بۆچی سەراوی گەڕایەوە سلێمانی؟
دوای ئەوەی عەتا سەراوی لە سویدیش بێدەنگ نابێت، بۆ بێدەنگکردن و کۆتاییهێنان بەو دۆسیەیە پێشنیازی چوار ملیۆن دۆلاری بۆ دەکەن و ئەویش دوای دوو ڕۆژ لە سویدەوە دەگەڕێتەوە سلێمانی و دەچێتە شارەزوور و چاوەڕێی سوڵح و پارەکە دەکات، بەڵام دەزانێت کە سکاڵا لە دژی تۆمار کراوە.
سەراوی چۆن و بە چ تۆمەتێک دەستگیر دەکرێت؟
دوای ئەوەی عەتا سەراوی هەست بەو مەترسییە دەکات، کەسوکارەکەی ئاگادار دەکاتەوە و هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە سوید، بۆیە بە دوو ئۆتۆمبێلی پاسەوان و ئامۆزاکانی دەچێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەڵام لەوێ بە تۆمەتی "پلانداڕشتنی سیناریۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی"، دەستگیر دەکرێت. سەراوی لە زیندان، ڕوونکردنەوەیەک لە فەیسبووکەکەی بڵاو دەکاتەوە و جارێکی دیکە هەڕەشە لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکات و داوای ڕوونکردنەوەیان لێدەکات و دەنووسێت: "ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر تۆمەتێکی داتاشراو دەبم کە بۆم حازر کراوە و بۆم دادەتاشن، تکایە ئەوە ئێمە و ئەوەش ئێوە و ئەو ئەڵقە لەگوێیانەی لە پشتی ئێوە پەلاماری ئێمە دەدەن. کێ لەپشت ئەم بێڕێزیە بێ، بێ باج نابێ لێی دەربچێت، دەشمەوێ بزانم ئەگەر بڕیارێکی سیاسی لە پشت ئەم شانۆگەرییەتانەوەیە، دڵنیا بن پلاندانەر خۆی دەسووتێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 170 تۆن گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەردا دەگیرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردهكاریی كێشهكهی پارتی سۆسیال دیموكرات لە خانەقین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک سەرۆکی شارەوانیی شێلادزێ دەستگیر کرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەتائیبی حیزبوڵڵا داوای سڕکردنی بڕیارەکانی سوودانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاری كێشەكانی كۆرنیشی مارینا لەسەر ڕووباری سیروان ئاشكرا دەكات
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە