
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران
ئاڤا نیوز
لەكۆی زیاتر لە 30 ملیۆن دەنگ، مەسعود پزیشكیان توانی زیاتر لە شانزە ملیۆن دەنگ بەدەستبهێنێت و بووە سەرۆککۆماری ئێران.
وێنە گەورەكە: دوای شەش كاتژمێر لە تەواوبوونی هەڵبژاردن، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئێران ڕاگەیێنرا و مەسعود پزیشكیان بە پێچەوانەی سەرجەم بۆچوونەكانەوە توانی زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت لە چواردەمین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێراندا.
ژمارەكان وا دەڵێن:
لە كۆی 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 دەنگی جیاكراوە
مەسعود پزیشكیان: 16 ملیۆن و 384هەزار و 403 دەنگ
سەعید جەلیلی: 13 ملیۆن و 534 هەزار و 179 دەنگ
زانیاریی زیاتر: لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا، 24 ملیۆن و 535 هەزار و 155 كەس بەشداریی دەنگدانی كردبوو كە دەكاتە 39.9%ـی كۆی دەنگدەران، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكاندا 30 ملیۆن و 500 هەزار 160 كەس بەشداری لە دەنگداندا كردووە كە دەكاتە 50%ـی كۆی دەنگدەران.
ئەمەش بزانە: ئێستا بەشێک لە لایەنگران و دەنگدەرانی مەسعود پزیشكیان ڕژاونەتە شوێنە گشتییەكانی ئێران و ئاهەنگ و خۆشی دەگێڕن و شیرینی دابەش دەكەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
شەوێک دوای هێرشەکەی ئەمریکا، بە مووشەک ئیسرائیل بۆردوومان کرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
شەوێک دوای هێرشەکەی ئەمریکا، بە مووشەک ئیسرائیل بۆردوومان کرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کەنیسەیەکی دیمەشق ڕووی دا؛ کوژراو و بریندار هەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ژوورە داخراوەکاندا ئێران پلانی تۆڵەسەندنەوە دادەڕێژێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا نیگەرانە لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران