
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، وەک بەشێک لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: نۆ ڕۆژ بەسەر مانگی حوزەیراندا تێپەڕیوە و تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق بە تەواوەتی مووچەی ئەو مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار وەک بەشێک لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 04-07-2024، بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی شەشی لەلایەن حکومەتی عێراق، خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
گۆشەیەکی دیکە: جگە لە مووچەی مانگی حوزەیران، هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایاری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





