
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، دیناری عێراقی و تاوەرێکی کارەبا
ئاڤا نیوز
پارەی مووچەخۆرانی وەزارەتێک و سەرۆکایەتییەک بەهۆی هەبوونی گرفت لە لیستەکانیاندا نەنێردراوە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی دارایی نووسراوێک ئاراستەی بەغدا دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕاگەیێنرا، بەڵام وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تێدا نەبوو. لەمبارەیەوە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: "لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق پارەیان بۆ نەنێردراوە، لەگەڵیان لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە".
لایەنە فەرمییەکان چی دەڵێن؟
- وەزارەتی دارایی کوردستان: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤا نیوزی گوت: "هێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق هۆکارەکەمان پێ نەگوتراوە و دەبێت نووسراویان بۆ بکەین، ڕەنگە کێشەی هونەری لە لیستەکانیاندا هەبێت، چونکە مانگی سێش مووچەی وەزارەتی کارەبا دواکەوت، بەهۆی هەندێ زانیاریی هەڵە لە لیستەکەیاندا.
- وەزارەتی کارەبا: ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئێمەش نازانین هۆکارەکەی چییە، ئەو لیستەی ئێمە ناردوومانە هیچ گرفتێکی نییە".
- پەرلەمانی عێراق: د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوت: "پێموایە هاوشێوەی لیستی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لیستەکەی ئەو دوو شوێنەش هەڵەی تێدایە، چونکە ئەگەر لیستێک کێشەی تێدا بێت پارەی بۆ خەرج ناکرێت".
- وەزارەتی دارایی عێراق: سەرچاوەیەک قسەی بۆ ئاڤا نیوز کرد و گوتی: "هەر وەزارەت و توێژێک مووچەی بۆ نەنێردرابوو کەواتە کێشە لە لیستەکەیدا هەیە و پاکنەکراوەتەوە، نازانین گرفتی ئەو دوو توێژەش کەی چارەسەر دەکرێت، ڕەنگە سبەی بێت، ڕەنگە بکەوێتە هەفتەی داهاتووش".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






