
ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمشەو لیژنەیەکی دیکەی چاودێریی دارایی عێراق بەمەبەستی وردبینیکردن لە لیستی مووچەخۆرانی سێ وەزارەت و سەرۆکایەتییەک سەردانی هەولێر دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لیژنەیەکی چاودێریی دارایی لەسەر ڕاسپاردەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگاتە هەولێر، سبەی چوارشەممە لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی کۆدەبێتەوە، دواتر کاتە دیاریکراوەکانیان بۆ وردبینی بۆ دیاری دەکەن.
خاڵی ئەرێنی: ئامانج لە سەردانی لیژنەکەی چاودێریی دارایی عێراق، وردبینیکردنە لە لیستی ناوی مووچەخۆرانی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان، لەگەڵ تەوابوونی وردبینی لە هەر لیستێک پارەکەیان بۆ دەنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاتنی ئەم لیژنەیە لەکاتێکدایە دوو ڕۆژە لیژنەیەکی دیکەی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەولێرە. ئەمڕۆ سێشەممە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا کێشەکە چارەسەر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە