
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕێککەوتن لەسەر مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کراوە و هەفتەی داهاتوو خەرج دەکرێت، لە ڕۆژانی داهاتووشدا وردبینیکردن بۆ مووچەی مانگی شەش تەواو دەکرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی زۆربەی مووچەخۆرانی مەدەنی ناردووە، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی خەرج نەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ ڕۆژە شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستانە، شەوی ڕابردووش لیژنەیەکی دیکە بۆ هەمان مەبەست سەردانی هەولێری کرد. دوێنێ سێشەممە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا کێشەکە چارەسەر دەبێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، ڕێککەوتن لەسەر مووچەی مانگی پێنج کراوە، هیچ کێشەیەکی نەماوە و هەفتەی داهاتوو لەلایەن بەغدا خەرج دەکرێت، ڕاستەوخۆش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەم دوو ڕۆژەدا وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان تەواو دەکرێت، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی: دەکرێت هەردوو مووچەکە بەیەکەوە بنێردرێن، بەڵام دڵنیا نین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






