
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەرچاوە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ڕاکان جبووری سوێندی یاسایی خوارد، ئەمڕۆ سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات، هاوپەیمانیی عەرەبیش بەربژێرێکی دیکەی بۆ وەرگرتنی پۆستێکی ئیداری دیاری کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی حەوت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بڕیارە کاتژمێر 01:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بکرێت و ڕاکان جبووری وەک بەتەمەنترین ئەندام سەرپەرشتی دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕەعد ساڵح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "من بەربژێری هاوپەیمانیی قیادەم بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار یاخود سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی یاسا دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەن، دەبێت لە ماوەی مانگێکدا پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرێت.
ڕاکان جبووری دەتوانێت بەردەوامبێت؟
ئەوەی تاوەکو ئێستا ناڕوونە چارەنووسی ڕاکان جبوورییە کە حەوت ساڵە بەوەکالەت پۆستەکە بەڕێوەدەبات، لەکاتێکدا دوای سوێندخواردنی وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ناتوانێت پۆستی پارێزگار وەربگرێتەوە.
ڕاکان جبوورى لە ساڵی 2017 ـەوە وەک پارێزگارى بەوەکالەت لە کەرکووک دەستبەکاربووە و ئێستا تەمەنى گەیشتووەتە 60 ساڵ، بەگوێرەی یاسای خانەنشینی عێراق ناتوانێت پۆستەکە بەڕێوە ببات، بەڵام ئەندامێکی ئەنجوومەن ئەوە ڕەتدەکاتەوە و پێیوایە جبووری دەتوانێت بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی پارێزگار تاوەکو پارێزگارێکی نوێ دەستنیشان دەکرێت.
ڕەعد ساڵح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "بەهۆی ئەوەی ڕاکان جبووری بووەتە ئەندامی ئەنجوومەن ئەو یاسایە نایگرێتەوە، هاوشێوەی پارێزگای دیالە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆش دەتوانێت دەسەڵاتەکانی پارێزگار بەکاربهێنێت."
"لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەر بڕیارەکانی پەیوەست بە کەرکووک بەسیاسی کراون"
لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، بە فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق، ڕاکان جبووری وەک پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت دەستنیشان کرا، دواتریش ئەو هەنگاوە وەک چەسپاندنی یاسا ناونرا، بەڵام بە تێڕوانینی شرۆڤەکارێکی سیاسی، ئەو بڕیارانە سیاسین و یاسایی نین.
ئەحمەد عەزیز، شرۆڤەکاری سیاسی بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەر بڕیارەکانی پەیوەست بە کەرکووک بە سیاسی کراون، کەمترین بڕیاری یاسایی جێبەجێ کراونن، لەو نێوەندەشدا کورد زەرەرمەندترین پێکهاتەی پارێزگاکە بووە".
باکگراوند: ڕۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق کرا. کورد لە پارێزگای کەرکووک توانی لە کۆی 16 کورسی، حەوت کورسی (یەکێتی پێنج کورسی و پارتی دوو کورسی) لەگەڵ کورسییەکی کۆتا بەدەست بهێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی خۆجێیی پێکنەهێنراوە و کوردیش چاوی لە وەرگرتنەوەی پۆستی پاررێزگارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






