
سەرچاوەی وێنە: AP
ئاڤا دیجیتاڵ
بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی دامەزراوەی کۆپەرنیکی یەکێتیی ئەوروپا بۆ گۆڕانە ژینگەییەکان، بۆ یەکەمجار پلەی گەرمای گۆی زەوی لە ماوەی یەک ساڵدا لە یەک و نیو پلەی سەدی زیاتر بووە.
وێنە گەورەکە: شارەزایان خێرایی گەرمبوونی زەوی بە مەترسییەکی گەورە لە سەر ژیان لە سەر هەسارەی زەوی دەزانن، هۆکاری سەرەکیی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی ئاوهەواش چالاکییەکانی مرۆڤە لە سەر گۆی زەوی لەوەتەی شۆڕشی پیشەسازیی سەریهەڵداوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی داتاکانی کۆپەرنیک، کە لە نێوان شوباتی 2023 تا کانوونی دووەمی 2024 کۆکراونەتەوە، پلەی گەرمای زەوی لەو ماوەیەدا 1.52 پلەی سەدی گەرمتر بووە. ئەمەش پێوانەیەکی نوێیە لەوەتەی شۆڕشی پیشەسازی دەستی پێکردووە.
جگە لەمە، کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە گەرمترین مانگی کانوونی دووەم دادەنرێت لەوەتەی پلەکانی گەرما دەپێورێن.
لەلایەکی دیکەوە: ناسا گەرمبوونی زەوی لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا بە کەمێک کەمتر لە 1.5 پلەی سەدی پێوانە کردووە. هاوکات، دامەزراوەی بێرکلی ئێرز رایگەیاندووە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوی لە 1.5 زیاترە. هۆکاری بوونی ئەم جیاوازییە بچووکانە بۆ جیاوازیی دامەزراوەکان لە خەمڵاندنەکانیان بۆ پلەی گەرمیی زەوی لەو کاتەی کە پێوانەکردن نەبووە دەگەڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەموویان کۆکن لە سەر ئەوەی کە زەوی لە خولێکی نوێی گەرمبووندایە کە ماوەیەکی دوورودرێژ دەخایەنێت.
زانیاری زیاتر: گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی ئاوهەوا بە یەکێک لە کێشە جیهانییە هاوچەرخەکان دادەنرێت. ساڵی 2015 رێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی پاریس بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە بەسترا. تا ئێستا 195 دەوڵەت پەیماننامەکەیان واژۆ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





