لیوا هاوبەشەکان مووچەی دوو مانگ و هاوکاریی هاوپەیمانان بە یەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 16 تەممووز

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە، مووچەی دوو مانگ و هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگێک بە یەکەوە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتی عێراق بڕی 676 ملیار دیناری وەک مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی نارد، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش خشتەی مووچەی ڕاگەیاند، بەڵام لیوا هاوبەشەکانی تێدا نەبوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی گوت، ڕۆژی پێنجشەممە 18-07-2024، لیوا هاوبەشەکان مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش و هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش بە یەکەوە وەردەگرن. ئەمە لە کاتێکدایە 26ی مانگی ڕابردوو هاوکاریی مانگی پێنجیان وەرگرتبوو.
زانیاریی زیاتر: هەر کاتێک وەزارتی پێشمەرگە لە نێو لیستی دابەشکردنی مووچە دانرا، لیوا هاوبەشەکانیش دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە مانگانە 17 ملیۆن دۆلارە، 30 لیوا و نزیکەی 50 هەزار پێشمەرگە دەگرێتەوە و مانگانە هەر پێشمەرگەیەک 431 هەزار دیناری پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە