
دروێنەکردنی برنج. وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ پلانی کشتوکاڵی ئاکرێ ئەوەیە بەرهەمی برنج زیاد بکەن، بۆ ئەوەی هەناردەی دەرەوەش زیاد بێت.
وێنە گەورەکە: برنجی ئاکرێ لە بەناوبانگترین جۆری برنجە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، چەند ساڵێکە هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: فازڵ مستەفا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پاڵپشتی کابینەی نۆیەم لە کەرتی کشتوکاڵ و زیادکردنی ڕێژەی هەناردەکردن بۆ وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا، وای کردووە جووتیارانی ئاکرێ ئەمساڵ ڕێژەی چاندنی برنج زیاد بکەن.
خاڵی ئەرێنی: فازڵ مستەفا دەڵێت، ئەمساڵ لە قەزای ئاکرێ 12 هەزار و 500 دۆنم زەوی بە برنج داچێندراوە، ساڵی پار ئەو ڕێژەیە نەدەگەیشتە 12 هەزار دۆنم، لە هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەو ئاستە برنج نەچێندراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگای دهۆک، جگە لە قەزای ئاکرێ، لە قەزاکانی بەردەڕەش و ئامێدیش برنج دەچێندرێت، هەریەکە لەجۆرەکانی برنجی شەش مانگی، عەنبەر، تەحالوف کە پێنج جۆری هەیە ناودەنگیان هەیە.
باکگراوند: ساڵی پار حکومەتی هەرێمی کوردستان 23 هەزار تۆن برنجی هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کردووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی برنجی پارێزگای دهۆک بە تێکڕا بگاتە 20 هەزار تۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






