وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا هەڕەشە لە گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران دەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 شوبات

لۆگۆی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: سەرچاوە ڕۆیتەرز
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات و دەڵێت "ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ بەرەنگاربوونەوە و لاوازکردنیان". وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی بە لێپێچینەوە لەو گرووپانە ناودەبات نەک پێشێلکردنی سەروەری عێراق.
لێدوانی فەرمی: پات ڕایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند " بەشێک لەکارەکانمان جەختکردنەوەیە لەسەر لاوازکردنی توانای گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا، ئەوەی پێویست بێت دەیکەین ئەگەر هێزەکانمان ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک ببنەوە".
لەلایەکی دیکەوە: فیدانت باتێڵ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:"بەتەواوی ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق دەگرین، گورزە سەربازییەکانیشمان پێشێلی سەروەری عێراق نییە بەڵکو لێپێچینەوەیە لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران".
باکگراوند: شەوی حەوتی شوباتی 2024 لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا، ئەمریکا بە درۆن هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێپ، بەهۆیەوە ئەبو باقر ساعیدی، فەرماندەی دیاری کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق کوژرا.
دوای هێرشەکە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیێنراوێکی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: ئەبو باقر ساعیدی بەرپرس بووە لە پلاندانانی ڕاستەوخۆ و بەشداریکردن لە هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق لایەنە شیعەکان داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن و دانیشتنی 10 ی شوباتی 2024 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێک لەوبارەیەوە ئەنجام دەدرێت، ڕۆژێک دواتریش لیژنەی باڵای سەربازیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- ڕاپۆرت
- 42 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا