
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئۆکراینا پاکێجێکی هاوکاری بۆ غەززە دەنێرێت کە لە سێ بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی پێکدێت، یەکەم بارهەڵگر کە هەزار تەن ئاردی تێدا بوو بەرەو غەززە بەڕێ کەوت.
بۆچی گرنگە: ئەم هاوکارییەی ئۆکراینا لەکاتێکدایە کە وڵاتەکەی خۆی لە شەڕدایە لەگەڵ ڕووسیا.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ئۆکراینا بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی غەززە، یەکەم بارهەڵگری هاوکارییە مرۆییەکان لەو سێ بارهەڵگرەی بۆیان تەرخان کراوە بەرەو غەززە بەڕێ کەوت، بەمەبەستی گەیاندنی خۆراک بەو هاووڵاتیانەی غەززە کە بەدەست کەمخۆراکییەوە لەژێر بۆردوومانەکانی ئیسرائیل دەناڵێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەندری یەرماک، سەرۆکی ئیدارەی سەرۆکایەتیی ئۆکرانیا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەکە یارمەتی خۆراک پێشکەش بە زیاتر لە 100 هەزار خێزان دەکات کە لە ناوەڕاستی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا گیریان خواردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای هەڕەشەکانی مۆسکۆ بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئەو کەشتییانەی لە ناوچەکەدا تێدەپەڕن، ئۆکرانیا کە یەکێکە لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی دانەوێڵە لە جیهاندا، لە هاوینی 2023ـدا ڕێڕەوێکی لە دەریای ڕەش دامەزراندووە بۆ هەناردەکردنی کاڵاکانی کە پێویستن بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەی ئێف-35 بە سعودیە دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





