
وێنەی سێ جۆری دیناری عێراقی و چەند ئافرەتێکی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان
ئاڤا نیوز
لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی شەهیدانی دەستی تیرۆر کرا. بۆ خوێندنەوەی دووەم پەرلەمانتارانی کورد لەهەوڵدان مووچە و شایستەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان هاوتای حکومەتی عێراق کرێت.
وێنە گەورەکە: مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە 500 هەزار دینار تێپەڕناکات، ئەمە لەکاتێکدایە لە عێراق یەک ملیۆن و 200 هەزار دینارە. جگە لەمە لە عێراق لە کۆمەڵێک شایستە سوودمەند دەبن، وەک قەرز و بیمەی تەندروستی.
لێدوانی فەرمی: کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکرێت، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە مووچەکان هاوتابکرێن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەست بە کورد پڕۆژەیاساکە تەنیا ناوچە دابڕێنراوەکان دەگرێتەوە، بەڵام هەوڵەکان بۆ ئەوەن بۆ خوێندنەوەی دووەم ماددەیەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان زیادبکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لە خانەوادەکان سێ ئەندامیان ئەنفالکراوە، بەڵام تەنیا یەک مووچە وەردەگرن، کەچی لە عێراق بۆ هەر شەهید و ئەنفالکراوێک یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار دانراوە، واتە ئەگەر خانەوادەیەک خاوەنی سێ شەهید بێت، ئەوا سێ مووچە وەردەگرێت.
بۆچی گرنگە: بە چەسپاندنی ئەو ماددەیە لە پرۆژەیاساکەدا، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ هەر ئەندامێک بەلایەنی کەمەوە 700 هەزار دەچێتە سەر مووچەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






