
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
فەرماندەی هەسەدە ڕایدەگەیێنێ، بۆ چارەسەرکدنی کێشەی سووریا ئامادەن گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەک بکەن لەنێویاندا توركیاش. جەختیش دەکاتەوە لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سووریان و لەمبارەیەوە چی پێویست بێت دەیکەن.
وێنە گەورەکە: دوای 13 ساڵ لە تێکچوونی پەیوەندییەکانیان، ماوەیەکە تورکیا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئاسایی بکاتەوە و کار بۆ کۆبوونەوەی لووتکە لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بەشار ئەسەد دەکرێت، .
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، لە ڕابردوودا هێرشیان نەکردووەتە سەر هیچ هێزێک و تەنیا بەرگرییان لە خۆیان کردووە، ئێستاش ئەو کارە ناکەن ئەگەر هێرشیان نەکرێتە سەر.
زانیاریی زیاتر: بە ئاماژەکردن بەوەی كێشەی سووریا بە شەڕ ناگاتە ئەنجام و دەبێت بە دیالۆگ لە نێوان سوورییەكان چارەسەر بکرێت، مەزڵووم عەبدی دەڵێت "ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هەموو لایەنەكان لەنێویاندا تورکیاش، ئەمەش بۆ ئەوەی بگەینە چارەسەرێك و كۆتایی بە كێشەكان بهێنین، بەڵام ئێمە خاوەنی كۆمەڵێك پرەنسیپ و مافی تایبەتین دەبێت لەبەرچاوبگیرێن".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی یەکپارچەیی خاکی سووریا فەرماندەی هەسەدە دەڵێت: " بۆ ئەوەی سووریا دابەش نەکرێت چیمان لەدەست هاتووە کردوومانە، لەمڕۆش بەدواوە هەر چی پێویست بێت بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا دەیکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران