
ئاڤا نیوز
هەولێر و بەغدا لەسەر دروستکردنی چوار بەنداو لە هەرێمی کوردستان ڕێکدەکەون و چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەمساڵ دەست بە دروستکردنیان بکرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لەسەر بودجەی عێراق بە گوژمەی چوار تریلیۆن دینار چوار بەنداوی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێن؛ بەنداوی باکرمان لەسەر ڕووباری خازر لە ئاکرێ، بەنداوی مەنداوە لەسەر زێی گەورە لە هەولێر، بەنداوی تەقتەق لە کۆیە و بەنداوی دەڵگە لەسەر زێی بچووک لە قەڵادزێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق تێبینی و داواکاری لەسەر دیزاینی بەنداوەکان هەبوو، بۆیە لیژنەیەکی هونەری نارد و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان سەردانی هەر چوار شوێنەکەیان کرد، ئێستا داواکارییەکان جێبەجێکراون و ئەوانیش ڕەزامەندییان لەسەر دروستکردنیان داوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەرجەم نووسراوەکان بۆ بەغدا نێردراون، یەکێک لە داواکارییەکان فراوانکردنی ڕووبەری بەنداوەکان بوو، ئەوەش جێبەجێ کراوە."
زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ساڵی 2024 دروستکردنی ئەو چوار بەنداوە بچێتە بواری جێبەجێکردن.
بۆچی گرنگە: بە دروستکردنیان نزیکەی پێنج ملیار مەتر سێجا ئاو گل دەدرێتەوە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری، کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵ دەبێت.
ئەمەش بزانە: کابیەنی نۆیەمی حکومەت بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گرنگییەکی زۆر بە دروستكردنی پۆند و بەنداو دەدات و لە پێنج ساڵی ڕابردوودا دەیانیان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دروست کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول