
دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان وەستا و وەزارەتی بازرگانیش ڕایگەیاند، بڕی گەنمی وەرگیراو گەیشتووەتە 658 ملیۆن و 974 هەزار و 940 تۆن گەنم.
وێنە گەورەکە: وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ لە عێراق ڕۆژی 6-6-2024 دەستیپێکرد و ڕۆژی دواتر لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان گەنم وەرگیران تاوکو 20 ئەم مانگە بەردەوام بوو.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كورستان دەڵێ:” هەرچی ئەو بڕەی نەتوانرا وەربگیرێت بەهۆی ئەوە بوو بەپێی ئەو مەرجانە نەبوو کە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕال داینابوو کە بریتی بوو لە بڕی (14،025.060) هەزار تەن.
ژمارەكان وادەڵێن: لەو ماوەی 40 ڕۆژدا تونراوە بڕی (658،974.940) هەزار تۆن گەنم لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان وەربگیرێت بەم شێوەیە:
277.459.420 تۆن گەنم لە سلێمانی.
186,355,760 تۆن گەنم لە دهۆک.
222.159,760 تۆن گەنم لە هەولێر.
ئەمەش بزانە: كۆی گشتی پارەی شایستەی جووتیاران نزیکەی (590) ملیار دینارە و لەو بڕەش تاوەکو ئێستا 75 ملیار و 500 ملیۆن دینار هاتووە، بەمشێوە بەسەر جووتیاران دابەش کراوە، سلێمانی 28 ملیار دینار، هەولێر 17 ملیار و دهۆكیش 29 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





