
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای سەردانکردنی لیژنەی چاودێری دارایی عێراق بۆ وەزارەتی کارەبای هەرێمی كوردستان، کێشەی مووچەی ئەو وەزارەتە چارەسەر کراوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارەیان بۆ خەرج دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستی وەزارەتی کارەبا هەبوو، لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان پارەی بۆ خەرج نەکردن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: گرفتەکە پەیوەندی بە دوو هەزار و 676 پۆلیسی کارەباوە هەبوو، تێچووی مووچەی مانگێکیان سێ ملیار و 435 ملیۆن دینارە، بەر لە مانگی شەش گواسراونەتەوە سەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ و مووچەی مانگی شەشیان وەرگرتووە، دوای وردبینی لیژنەی چاودێری هیچ گرفتێکی لە مووچەی وەزارەتی کارەبا نەماوە.
لێدوانی فەرمی: چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارە بۆ مووچەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت." ئەمە لەکاتێکدایە لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە بڕیار بوو پارەیان بۆ بنێردرێت بەڵام تاوەکو ئێستا خەرج نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە