سکووپ

- هەواڵ
- 2024-01-15
لایەنە کوردستانییەکان دەنگی یەکلاییکەرەوە دەبن بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
لایەنە سیاسییەکان لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چاوەڕێی بڕیاری جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا دەکەن، بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بە مەبەستی بەڕێوەچوونی دەنگدان بۆ سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.