سکووپ

حکومەتی کوردستان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 9 پێش هەڵبژاردن سێ هەنگاو دەگرێتە بەر

ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت لە بەغدا دەستیان پێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو پارە بگات و دابەش بکرێت. ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی پارەی کردووە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت. بۆ مووچەی مانگی نۆش حکومەتی کوردستان سێ هەنگاو دەگرێتە بەر.