کوردستان

شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە هەولێر؛ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان دەکات

لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەمنی و هێرشە درۆنییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.