کوردستان

ئەو کاندیدە دیارانەی ناچنە پەرلەمان ئەمڕۆ سوێندی یاسایی دەخۆن

یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، بەشێکیان لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بەشداری ناکەن، دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا ڕێکارەکانی سوێندخواردن تەواو بکەن، بەپێچەوانەوە شوێنیان بە کاندیدێکی دیکە پڕ دەکرێتەوە، ئەگەر هاتوو لەدوای تەواوبوونی وادەی دیاریکراو بەبێ بوونی بیانوو بەشدار نەبوون.