کوردستان

ئەوروپا بەنیازی دەستپێکردنەوەی سزاکانی سەر ئێرانە؛ تارانیش هەڕەشە دەکات

لەلایەکی دیکەوە، کاربەدەستانی ئێران پێشتر هۆشدارییان دابوو کە لە ئەگەری کاراکردنی ئەم میکانیزمەدا، تاران لەوانەیە لە پەیماننامەی بڵاونەبوونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) بکشێتەوە. کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ میدیایەکی ئێرانی ڕایگەیاندبوو: "ئەگەر ئەوروپا ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات، ئەوا هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بە هەموو شێوەیەک ڕادەگرین."