
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت مووچەی مانگی هەشت بە هاوتاکراوی بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
وێنە گەورەکە: یاسای ژمارەی 9ـی خانەنشینی ماوەی 10 ساڵە لە عێراق کاری پێدەکرێت، بڕیارە ئەمساڵ بۆ خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت، بە جێبەجێکردنی یاساکە مووچەی سەرجەم خانەنشینان زیاد دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی خانەنشینانی بە هاوتاکراوی لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی بۆ بەغدا ڕەوانە کرد.
لێدوانی فەرمی: سەردار ڕواندزی، سەرۆکی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە لیژنەیەک بۆ یەکخستنی مووچەی خانەنشینان لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە، چەند گرفتێکی کەم لە لیستەکەدا ماوە و لەم هەفتەیەدا چارەسەر دەکرێت.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: سەرۆکی یەکێتیی خانەنشینان دەڵێت: بە هەموو ئەگەرێکەوە مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان بە هاوتاکراوی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: کەمترین مووچەی ئێستای خانەنشینانی هەرێمی کوردستان 220 هەزار دینارە، بە جێبەجێکردنی یاساکە کەمترینی دەبێتە 500 هەزار دینار، 100 هەزار دیناری زیادەش کە ماوەیەکە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق زیادی کردووە، دەچێتە سەر ئەو مووچەیە، بەگشتی دەبێتە 600 هەزار دینار.
باکگراوند: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 160 هەزار خانەنشینی مەدەنی و 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە