
ژینگەی پاکی هەولێر و ژینگەی پیسی بەغدا
ئاڤا نیوز
لە ریزبەندیی ئامارێکی نێودەوڵەتیی بۆ پێوانی ژینگە و هەوای شارەکانی جیهان، جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان بەغدا و هەولێردا هەیە.
وێنەگەورەکە: گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگە پرسێکی جیهانییە؛ لە عێراقیش بەردەوام هۆشداری لە پیسبوونی ژینگە و هەوای وڵاتەکە بەگشتی و بەغدای پایتەخت بەتایبەتی دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: فازڵ غەڕاوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: '' بەگوێرەی ئەو ئامارە نێودەوڵەتییانەی کە بەدەستیان گەیشتووە، بەغدا لە ریزبەندی پیسترین شارەکانی جیهاندا پلەی 13ـەمینی گرتووە، جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان رێژەی پیسبوونی ژینگە و هەوای هەولێر و بەغدا هەیە و هەولێر لە پلەی 336ـەمینی جیهاندایە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دوایین ئاماری بهڕێوهبهرایەتی ئهندازهی پارك و باخچهكانی ههولێر، هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەم و گرنگیدان بە پرسی ژینگە، وایکرد رێژەی سەوزایی لە هەولێر بگاتە 20٪.
ئەمەش بزانە: ڕێژەی چڕیی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە عێراق لە سێ ساڵی ڕابردوودا تا ساڵی 2024 بە ڕێژەی حەوت هێندەی ساڵی 2021 زیادی کردووە، ئێستاش ساڵانە بە ڕێژەی 4.88٪ زیاد دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون