
ئاڤا نیوز
بهڕێوهبهرایهتیی ئاسایشی سلێمانی پێنج بڕیار بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو (بازاڕی دۆلارهكه) دهر دەکات و لە یهكێک له بڕیارهكانیشدا هاتووە، مامهڵهكردن به دراوی ئهلیكترۆنی به ههموو شێوهیهک قەدەغەیە.
چی ڕوودەدات: هۆبهی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتومهكی ئاسایشی سلێمانی، ئاگاداری سهرجهم كۆمپانیاکان و نووسینگه، دهستگێڕ و كاسبكاران دهكاتهوه، نابێت جیاوازی بكرێت لهنێوان دۆلاری چاپی كۆن و نوێ، كاتێك دراو وهرناگیرێت كه (ساخته، دڕاو، تهواو ژاكاو) بێت.
لێدوانی فەرمی: جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بۆ ئاڤا میدیا: چەندین کۆبوونەوەمان لەسەر بابەتی جیاوازی نەکردنی نرخ لە نێوان دۆلاری شین و سپی یان چاپی کۆن نوێ کردووە کە بووەتە دیاردە، بەجۆرێک دۆلاری چاپی 2003 و کۆنتریش بە پارەی کەمتر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوە دەکرا، کە ئەمە لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نییە.
گۆشەیەکی دیکە: بەپێی بڕیارەکە مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنییەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. ئاڤا نیوز زانیویەتی تەنها لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی مامەڵەکردن بە یەکێک لە دراوە دیجیتاڵییەکان 40 ملیۆن دۆلار زیان بەر هاونیشتمانیان کەوتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





