
کێڵگەی گازی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی کە لە کێڵگەی کۆرمۆر لە بواری بەرهەمهێنانی گازی سروشتی کار دەکات، ئاماری کار و چالاکییەکانی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای دانەگاز لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەرهەمهێنانیان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بە ڕێژەی 3% بۆ 37 هەزار و 600 بەرمیل نەوتی هاوتای ڕۆژانە زیادی کردووە، بەهۆیەوە قازانج و داهاتیان زیادی کردووە.
ژمارەکان وا دەڵێت: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دانەگاز، لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ قازانجیان بە ڕێژەی 3% بۆ 34 ملیۆن دۆلار بەراورد بە چارەگی یەکەمی پێش خۆی بەرزبووەتەوە. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ داهاتی کۆمپانیاکە گەیشتووەتە 190 ملیۆن دۆلار لە بڕەشدا 72 ملیۆن دۆلار قازانجی بووە، ئاستی بەرهەمهێنانیش بە ڕێژەی 3% بۆ 37 هەزار و 600 بەرمیل نەوتی هاوتا بەرزبووەتەوە، ئەو بەرهەمەشیان بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دابین کردووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: کۆمپانیای دانەگاز ئاماژەی بەوە داوە، سەرەڕای هێرشەکان لە ماوەی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بەڵام بەردەوام دەبن لە فراوانکردنی پڕۆژەی کۆرمۆر 250.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 26ـی مانگی نیسانی ڕابردوو، یەکێک لە عەمبارەکانی کۆمپانیاکە بەهۆی هێرشی درۆنەوە زیانی بەرکەوت، بەڵام هەرزوو چاککرایەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی کێڵگەکە، ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەستیپێکرد
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرێکی دەمیرتاش بۆ ئاڤا: دەمیرتاش لەم هەفتەیە ئازاد دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد





