
سەرۆكوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
بە بەشداریی سەرۆکوەزیران بارزانی، لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی دەستیپێکرد. تەوەری سەرەکی گفتوگۆکردنە دەربارەی داهاتووی ئابووریی جیهان، پیشەسازی، ژیریی دەستکرد، سیستەمی بانکی و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
سێ وەزیری هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی بەشداربوون
هەریەک لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و محەممەد شووکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان یاوەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن. لە لووتکەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی سێکتەرەکانیان دەکەن.
ئاستی گەشەی پیشەسازیی لە هەرێمی کوردستان
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لە ماوەی چوار ساڵی کابینەی نۆیەمدا، مۆڵەتیان بە کردنەوەی 786 کارگەی پیشەسازیی داوە، لە ڕێگەی ئەم کارگانە هەلی کاریان بۆ زیاتر لە 13 هەزار هاووڵاتی ڕەخساندووە، ئەمە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان، چوار هەزار و 910 کارگەی پیشەسازی هەن.
پلانی کابینەی نۆیەم بۆ گەشەی سێکتەری وەبەرهێنان
بەگوێرەی ئاماری فەرمی دەستەی وەبەرهێنان، پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا، لە ماوەی چوار ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2019 تا 2023 پاڵپشت بە یاسای وەبەرهێنان، دەست بە پێدانی مۆڵەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان کرا.
- 280 پرۆژە مۆڵەتیان لە دەستەی وەبەرهێنان وەرگرتووە.
- گوژمەی تەواوی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە ماوەی چوار ساڵدا 13 ملیار و 526 ملیۆن و 802 هەزار و 746 دۆلاری ئەمریکییە.
پڕۆژەکانی دەستەی وەبەرهێنان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە
هەزار و 179 مۆڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دراوە، بەشێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ 140هەزار هەلی کاریان ڕەخساندووە.
بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک و زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە لە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک و زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی یەکێکە لە پلانە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەکانی بەخێوکردن و بەرهەمهێنانی سامانی ئاژەڵ و پەلەوەرییەکان بەمشێوەیە:
- پڕۆژەکانی پەلەوەری لە هەرێمی کوردستدا، دوو هەزار و 327 پڕۆژەیە
- سامانی ئاژەڵداری لە هەرێمی کوردستدا، دوو هەزار و 471 پڕۆژەیە
لە لووتکەکەدا نزیکەی 25 سەرۆک، پادشا، ئەمیر و سەرۆکوەزیران، نێردەی 85 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، 300 وەزیر و 120 شاندی حکومی ئامادەی لووتکەکە دەبن. تەوەری سەرەکی گفتوگۆکردنە دەربارەی داهاتووی ئابووریی جیهان، پیشەسازی، ژیری دەستکرد، سیستەمی بانکی و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





