
دیمەنی کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت، وێنە- سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ بەرزترین ئاستی ئەمساڵی بەرزدەبێتەوە، ئەو ئاستەش تێدەپەڕێنێت کە لەگەڵ ئەندامانی ئۆپێک پڵەس لەسەری رێککەوتبوون.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە مانگی تەمموزی ڕابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ سەرووی 4.33 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە، کە ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە بڕە زیاترە کە ئەندامانی ئۆپێک پڵەس لەسەری رێککەوتبوون.
وێنە گەورەکە: ئەندامانی ئۆپێک پڵەس بە گشتی ئاستی بەرهەمهێنانیان بەرزکردووەتەوە، دیارترینیان عێراق و کازاخستان ڕووسیا، بەمەش کۆی گشتی 130 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە بازاڕەکان زیادیکردووە، تێکڕای بەرهەمی ئۆپێک پڵەس گەیشتووەتە 26.89 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا، ئەندامانی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بە سەرۆکایەتیی سعودیە و ڕووسیا کۆببنەوە. تێیدا جارێکی دیکە جەخت لە ستراتیژییەتی هاوپەیمانییەتییەکە بۆ رێکخستنی بازاڕ بکرێت و ئاستی بەرهەمهێنانی ئەندامان رێکبخرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






