پارێزەرێکی ڕاوێژکار: کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نایاساییە
- ڕاپۆرت
- 2024-08-11

پەیکەری پێشمەرگە و شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
پارێزەرێکی ڕاوێژکار ڕایدەگەیێنیت، بەپێی دەستوور کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەوی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نایاساییە، دەتوانرێت سکاڵا لەسەر کۆبوونەوەکە تۆمار بکرێت.
وێنە گەورەکە: شەوی 11-8-2024، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل ڕەشید کرا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگام پارێزگار و جێگرێکی هەڵبژێردران.
لێدوانی فەرمی: ئاهەنگ نوری بە ئاڤا نیوزی گوت: بەگوێرەی یاسای ژمارە 4 لە مادەی 13 بڕگەی 4ـی ئەنجوومەنی پارێزگان 30-4-2024، کە لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە، پێویستە پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک بە ڕێککەوتنی نێوان هەموو لایەن و پێکهاتەکان بێت و هیچ لایەنێک پشتگوێ نەخرێت، ئێستا ئەم بڕگەیە پێشێلکراوە.
زانیاریی زیاتر: پێشێلکاریە یاساییەکە بەمجۆرەیە، 24 کاتژمێر پێشوەخت ئەندامانی ئەنجوومەن ئاگادار نەکراونەتەوە و دانیشتنەکە لە بینای ئەنجوومەن نەکراوە.
قووڵتر: بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کۆبوونەوەکە ئاگادار نەکراوەتەوە، لەکاتێکدا دەبوو ئاگادار بکرێتەوە و لە ئەگەری ڕەتکردنەوەیدا دووەم بەتەمەنترین ئەندام دانیشتنەکەی بەڕێوەببردبا.
ئەمەش بزانە: بڕگەی 4 لە ماددەی 93ی دەستووری عێراق باس لەوە دەکات، دادگای فیدراڵی بەرپرسە لە کێشەی پارێزگاکان، هەر کێشەیەک لە دەسەڵاتی پارێزگاکان هەبێت، دەتوانرێت سکاڵا تۆمار بکرێت و لێپێچینەوە بکرێت، بەگوێرەی ئەم بڕگەیە دەتوانرێت سکاڵا لەسەر کۆبوونەوەکە و هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟