
بەرمیلی نەوت و دۆلار- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
دوای پێنج ڕۆژ بەرزبوونەوە لەدوای یەک، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا دابەزی.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ ئەوەی نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بە ڕێژەیەکی کەم دابەزی، بەڵام لە رۆژانی ڕابردوو بەهۆی مەترسی هەڵکشانی ناکۆکییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی یەکەم، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بە رێژەی 0.69٪ بۆ 81.73 دۆلار دابەزی. نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئەیلوولی داهاتوو بەڕێژەی 0.56٪ بۆ 79.61 دۆلار بەرزبووەوە.
هۆکارە سەرەکییەکان: بەهۆی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی ئۆپێک لەبارەی گەشەی ساڵانە لە 2024 کە تێیدا پێشبینی کەمبوونەوەی خواستی کردووە. پێشبینی دەکات خواست بۆ نەوت لەمساڵدا 2.1 ملیۆن بەرمیل گەشە بکات، لە کاتێکدا لە پێشبینییەکانی پێشووی ئاماژەی بەوەدابوو خواست 2.25 ملیۆن بەرمیل نەوت گەشە دەکات. ئەم کەمبوونەوەیە وایکرد لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا خواست بۆ نەوت کەمبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لاوازبوونی گەشەی ئابووری چین و سیناریۆکان بە لاوازبوون و داکەوتنی ئابووری ئەمریکا، هۆکاری سەرەکین بۆ کەمبوونەوەی خواست بۆ نەوت و دابەزینی نرخەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






