
ئاڤا نیوز
به جێبهجێكردنی یاسای چاكسازی مووچەی 369 خانەنشینی پلەتایبهت هەموارکراوەتەوە، کە پێشتر وەکو ڕێزلێنان پلەکەیان پێدرابوو.
بۆچی گرنگە: ئەو کەسانە پێشتر بە پلەی ( دادوهر، پهرلهمانتار، وهزیر، بریكاری وهزیر، ڕاوێژكار و بەڕێوەبهری گشتی) مووچەیان وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی ڕۆژێك لە ڕۆژان لەم پۆستانە خزمەتیان کردبێت.
زانیاریی تایبەت: ئەو 369 پلەتایبەتە ئێستا پلە و مووچەیان کەمکراوەتەوە و بە ناونیشانی ڕێزلێنانی پێشمەرگە مووچەیان پێدەدرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، لە کابینەی نۆدا پێداچوونەوە بە دۆسیەی 340 ههزار و 921 فهرمانبهردا كراوه.
لەو ژمارەیە هەزار و 545 دۆسیە خانەنشینی پلەتایبەت بوون، دوای وردبینیکردن دەرکەوتووە هەزار و 176 کەس بە فعلی پۆستەکەیان بینیوە ئینجا خانەنشین کراون، بەڵام 369 کەس پۆستەکەیان نەبووە، بۆیە پلەکەیان لێوەرگیراوەتەوە و پلەی ڕێزلێنانی پێشمەرگەیان پێدراوە.
باکگراوند: لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی پلەباڵا لە 80% بۆ 50% کەمکراوەتەوە. بەگشتیی زۆربەی وەزیر و پەرلەمانتارە خانەنشینەكان بەراورد بە پێشتر هەر یەكەیان بڕی 4 ملیۆن و 738 هەزار دیناریان لێ كەمکراوەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





