
وێستگەیەکی بەنزین
ئاڤا نیوز
لەو توێژینەوانەی ئەنجامدراون دەرکەتووە، بەرکەوتن بە بەنزین دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی شێرپەنجەی خوێن لە مرۆڤ و ئاژەڵاندا.
وێنە گەورەکە: بەنزین یەکێکە لەو 20 ماددە کیمیاییەی لە ئەمریکا و چەند وڵاتێک بەشێوەیەکی زۆر وەک ماددەیەکی خاو لە دروستکردنی ماددەی کیمیایی دیکەی وەک پلاستیک، لاستیک، بۆیاخ، پاککەرەوە، دەرمان و قڕکەر بەکاردەهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێرپەنجەی خوێن بریتییە لە دروستبوونی شێرپەنجە لەو خانانەی کە خوێن دروست دەکەن.
زانیاریی زیاتر: لە حاڵەتی شێرپەنجەی خوێن، مۆخی ئێسک خانە و خڕۆکەی نائاسایی دروست دەکات، ئەم خانانەش بریتیین لە خانەی شێرپەنجەیی، خانە شێرپەنجەییەکان سیفەتێکی نەخوازراویان ھەیە ئەویش تێکناشکێن و نافەوتێن بەڵکو بڵاودەبنەوە بەناو خانە ئاساییەکانی دیکەی خوێن و دەبنە کۆسپ لەبەردەم کاری خڕۆکە ئاساییەکان.
مەترسی ئەم نەخۆشییە زیاتر کێ دەگرێتەوە؟
ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لەسەر شێرپەنجە بەشێکە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایان کرد، بە پشتبەستن بە بەڵگەی تەواو بەنزین دەبێتە هۆی شێرپەنجەی خوێنی درێژخایەن، هەروەها لەو کرێکارانەدا زیاترە کە لە کارەکانیاندا بەرکەوتەی بڕێکی زۆر بەنزین دەبن، وەک پیشەسازی کیمیایی، پێڵاو و پاڵاوتنی نەوت.
یەکێک لەم نیشانانە لە تووشبوودا دەدەکەوێت
پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە، ئارەقەی شەوان، دابەزینی کێش، ژانەسەر، ئازاری جومگەکان، کێشانی پێست، گەورەبوونی گرێ لیمفاوییەکان، شەکەتی.
ئایا ئاژەڵانیش بەهۆی بەنزینەوە تووشی شێرپەنجەی خوێن دەبن؟
زاناکان لە تاقیگەکاندا لێکۆلینەوەیان لەسەر مشک کرد، لە کاتی خواردن یان هەناسەدان بۆیان دەرکەوتووە کە بەنزین دەبێتە هۆی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی خوێن لە مرۆڤدا.
سەرچاوە: CNN
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟