دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە پارەی نەختینەیی بۆی دروستبووە، وەزارەتی دارایی عێراق پەنا دەباتەبەر بانکی ناوەندی، شارەزایەکی ئابووریش دەڵێت پێدەچێت لە مانگەکانی داهاتوودا بانکی ناوەندی دەست بۆ یەدەگی بانکیی بەرێت.
وێنە گەورەکە: کۆی گشتیی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024، نزیکەی 212 تریلیۆن دینارە و داهاتەکەشی نزیکەی 148 تریلیۆن دینارە، بۆ پڕکردنەوەی خەرجییەکان و بودجەی وەبەرهێنانیش، وەزارەتی دارایی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 17 ترلیۆن دینار پارەی کاش هەیە.
لێدوانی فەرمی: مەنار عوبەیدی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی عێراق موستەقبەل بۆ توێژینەوەی ئابووری بڵاویکردەوە: مانگی ڕابردوو بانکی ناوەندی 9.6 ملیار دۆلاری لە وەزارەتی دارایی کڕیوە و دیناری پێداوەتەوە، بەتێکڕاش لەسەرەتای ئەمساڵەوە مانگانە بانکی ناوەندی 5.9 ملیار دۆلاری کڕیوە، تەنیا ساڵی ڕابردووش کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی 20% بەرزبووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەوتەی ئەو شارەزایەی کاروباری ئابووری، بەهۆی زیادبوونی خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی بۆ بەکارخستن و وەبەرهێنان، حکومەت پێویستییەکی زیاتری بە دیناری کاش هەیە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بانکی ناوەندی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە، لە مانگەکانی داهاتوودا ناچار دەبێت پەنا بۆ یەدەگی بانکیی بەرێت کە ئێستا گەیشتووەتە 104 ترلیۆن دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە