گرێبەستی وەزارەتی نەوتی عێراق و BP لە جۆری گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە
- بزنس
- 20 ئاب

کێڵگەیەکی نەوت لە کەرکووک - وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، وەزارەتی نەوت گرێبەستی قازانجی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایBP واژۆکردووە و بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکووک گەیشتووەتە 245 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
چيرۆکی سەرەکی: چەند بەرپرسێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رۆیتەرز ئاشکرایان کردووە، ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ کۆمپانیای BP بەریتانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی کەرکووک واژۆکراوە، لە مۆدێلی قازانجی هاوبەشە و پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەمساڵ ببێتە رێککەوتنی کۆتایی.
بابەتە ستراتیژییەکان: گرێبەستی جۆری قازانجی هاوبەش نموونەیەکی نوێیە کە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان واژۆ دەکرێت، ساڵانێکە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامیداوە، بەهۆیەوە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینی. ئەم جۆرە گرێبەستەش لەلایەن بەغداوە وەک بیانوویەک بەکاردەهات و لەمپەری بۆ کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرد.
ڕێککەوتنەکە بەوشێوەیە: رێککەوتنێکی بەرایی لەگەڵ کۆمپانیای BP لە جۆری قازانجی هاوبەش واژۆکراوە و چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی ئەمساڵ رێککەوتنی کۆتایی واژۆ بکرێت. ئەو بەرپرسانەی بۆ رۆیتەرز قسەیان کردووە ئاماژەیان بەوەداوە، وەزارەت نەوتی عێراق و کۆمپانیای BP ڕێککەوتوون کە گرێبەستەکەیان تەواو نهێنی بێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە