
چەند کرێکارێک لە کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیادەیەی هەناردەی نەوت کە لە حەوت مانگی ڕابردوودا کردوویەتی، بڕیاری داوە لە چەند مانگی داهاتوودا هەناردەی نەوت کەم بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: پێشتر ڕێکخراوی ئۆپیک لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاشکرای کردبوو، پشکی ڕێگەپێدراوی عێراق بۆ هەناردەی نەوت چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، بەڵام مانگی تەمموز ئەو وڵاتە ڕۆژانە چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمینداریەتیی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە 22-08-2024 عێراق و کازاخستان، ئەوانیان ئاگادارکردووەتەوە کە پلانی ئەوەیان هەیە تاوەکو مانگی ئەیلوولی ساڵی 2025، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیادەیەی هەناردەی نەوت کە لە حەوت مانگی ڕابردوودا کردوویانە، هەناردەی نەوت کەمدەکەنەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: عێراق بۆ 14 مانگی داهاتوو و تاوەکو مانگی ئەیلوولی ساڵی 2025، بڕیاری داوە 1.4 ملیۆن بەرمیل لە بەشی خۆی کەمتر هەناردە بکات، بەوەش قەرەبووی ئەو زیادەیەی بەرهەمهێنان دەکاتەوە کە لە حەوت مانگی ڕابردوودا کردوویەتی.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






