
ئاڵای ئەمریکا و عێراق
ئاڤا نیوز
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات، دۆسیەی هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئەو بانکانەی فرۆشتنی دۆلاریان لێ قەدەغە کراوە، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تاوتوێ دەکات.
وێنە گەورەکە: بانکی ناوەندیی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینە و بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا، بەشێوەی خولی کۆدەبنەوە و هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی سیستەمی بانکی و ڕووبەڕووبوونەوەی بەقاچبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق تاوتوێ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د.عەلی جەبار، شارەزای کاروباری ئابووریی عێراق لە ئەمریکا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی تاوتوێی دوایین ئەو ڕاپۆرتانە دەکرێت کە بەشێوەیەکی خولی بۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەرزدەکرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی ئەو بانکانەش دەداتە واشنتن، کە دەیسەلمێنێت ئەو بانکانەی سزادراون، بەشدارنەبوون لە بەقاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوتەی مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، هەڵگرتنی سزای ئەو بانکە عێراقییانەی فرۆشتنی دۆلاریان لێ قەدەغە کراوە، پشتیوانی زیاتر بۆ سیستمی بانکی و پرسی ناردنەدەرەوەی دۆلار، سێ دۆسیەی سەرەکی سەردانەکەی پارێزگاری بانکی ناوەندی دەبن بۆ ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






