
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە توندی ڕەتیکردەوە حکومەتێکی چەپگەرایی پێکبهێنێت، دەستیکردووە بە "خولی نوێی ڕاوێژکاری" و بەدوای سەرۆکوەزیرانێکدا دەگەڕێت، لەکاتێکدا کەشی سیاسی وڵاتەكە تادێت گرژتر دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: زیاتر لە چل ڕۆژە حکومەتێکی دەستلەکارکێشاوە فەرمانڕەوایی فەرەنسا دەکات، ئەمەش دۆخێکی بێ وێنەیە لە وڵاتەکەدا لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە.
درێژەی ڕاپۆرت:
ئەمڕۆ سێشەممە، 27-08-2024 ماکرۆن گوتی:” بە گومانەوە دەستم بە ڕاوێژکاریی کردەوە لەگەڵ "ئەوانەی دەیانەوێت کار بۆ بەرژەوەندی وڵات بکەن".
نەڕاست و نەچەپ
نە ڕاستی توندڕەو و نە چەپی توندڕەو بانگهێشت نەکراون بۆ ڕاوێژکاریی، لە کاتێکدا هەندێک لە بەرپرسانی بانگهێشتکراو ئامادە نەبوون بەشداری بکەن لە ڕاوێژکارییەکاندا.
'نکۆڵیکردن لە دیموکراسی'
ماكڕۆن هەردوو بەرەی چەپی توندڕە و ڕاستی توندڕەو، بە دوو بەرەی خراپ ناوبرد و گوتی ئەوان نكۆڵی لە دیموكراسی دەكەن ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئەوان.
خۆپیشاندان دژی ماكڕۆن
گرووپی فەرەنسای سەربەرز داوای لە چەپی ڕادیکاڵ، ئەندامی سۆسیالیست و ژینگەپارێز و کۆمۆنیستەکانی هاوپەیمانی چەپ کرد، لە 7ی ئەیلولدا دژی هەنگاوەکەی ماکرۆن خۆپیشاندان بکەن.
حزبەكان پەیامیان هەیە؛
لای خۆیەوە ئۆلیڤیێر فۆرێ، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست، ڕایگەیاند:” بەشداری ڕاوێژکاریی نوێ لە کۆشکی ئەلیزێ ناکات و كۆبوونەوەكەی بە "گاڵتەجاریی دیموکراسی"ی ناوبرد و بە توندی ئیدانە کرد.
مارین تۆندۆلیێر، ڕێبەری ژینگەیی گوتی:"ئێمە درێژە بەم نمایشە نادەین"، هاوکات فابیان ڕۆسێلی سۆسیالیست دووپاتیکردەوە کە چەپەکان بەردەوام دەبن لە "شەڕ"، داوای لە فەرەنسییەکان کرد کۆببنەوە.
لە نێوان "سووکایەتی" و "دوورکەوتنەوە لە کارەسات"
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاژاوە سیاسییەی لە فەرەنسادا بڵاوبووەوە لە ئەنجامی بڕیارە لەناکاوەکەی سەرۆک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی و دوای شکستی لە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا لە 9ی حوزەیران، ماکرۆن داوای بەرپرسیارێتی" کرد، هەوڵیدا سۆسیالیستەکان بخاتە ناو دۆخەكەوە و چەپە توندڕەوەکان گۆشەگیر بکات”.
كات تەواو بوو
کات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێک لەلایەن ماکرۆن تەواو دەبێت، بەو پێیەی پێویستە لە یەکی ئۆکتۆبەردا بودجەیەک پێشکەش بە ئەنجومەنی نیشتمانی بکات، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک بەتەواوەتی ئامادەنییە و حزبەكانیش پشتیوانی ماكڕۆن ناكەن، ئەمەش فەڕەنسا دەخاتە دۆخێكی خراپەوە.
پوختە
فەڕەنسا بەرەو ئاڵۆزییەكی ناوخۆیی زۆر گەورە دەڕوات، كە بە شكستی كۆبوونەوەكان دەستپێدەكات و بە خۆپیشاندانی گەورە كۆتایی دێت و ئەگەری هەیە هەڵبژاردنێكی دیكە بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی گەورەی کورد لە شاری سنە کۆچی دواییکرد
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی ناڵپارێز کۆنترۆڵکرا؛ گومان لە کەسێک دەکرێت
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بێتواتە زیاتر لە 900 دۆنم زەوی سووتاون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتووی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا ناڕوونە