کۆمپانیایەکی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی کارکردنی لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق پێدرا
- بزنس
- 2024-08-30

کێڵگەیەکی نەوتی لە عێراق، وێنە: reuters
ئاڤا نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، گەڕی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەتپێدانی کۆمپانیاکانی پەسەندکرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی پەرەپێدانی کەرتی نەوتی کە حکومەتی عێراق پلانی بۆ داڕشتووە، ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاساییدا، گەڕی مۆڵەتپێدانی پێنجەمی 'تەواوکاری' و شەشەمی پەسەندکرد.
وێنە گەورەکە: ئەو بەشەی تەواونەکراوە لە گەڕی مۆڵەتپێدانی پێنجەم و گەڕی مۆڵەتپێدانی شەشەم 14 پڕۆژە لە خۆدەگرێت و پێویستیان بە واژۆی کۆتایی هەیە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست، دوای ئەوە راستەوخۆ دەست بە کارکردن دەکرێت.
باکگراوند: 11ـی ئایاری ئەمساڵ، چالاکی گەڕی مۆڵەتپیدانی بەشی پێنجەم و شەشەم لە بەغدا بەڕێوەچوو، تێیدا 29 پڕۆژەی تایبەت بە بەدواداگەڕانی نەوت و گاز خرانەڕوو، کە بەسەر 12 پارێزگا دابەشکراون.
زانیاری زیاتر: لە چالاکییەکەی مانگی ئایاری رابردوودا، کۆمپانیای 'کار' دوو گرێبەستی بەدەستهێنا کە، 'پەرەپێدانی کێڵگەی ئەلدیمە لە میسان و هەردوو کێڵگەی عەلان و ساسان لە پارێزگای نەینەوا'. کۆمپانیای ZEPCـی چینی دوو گرێبەستی بەدەستهێنا، 'پەرەپێدانی کێڵگەی رۆژهەڵاتی بەغدا و کێڵگەکانی فوراتی ناوەڕاست'. هەروەها کۆمپانیاکانی UEG و ژێنهوا و چەند کۆمپانیایەکی دیکە گرێبەستی کێلگەکانی دیکەیان بەدەستهێنا.
بابەتە ستراتیژییەکان: ئەوەی گرنگە کۆمپانیای کار وەک یەکەم کۆمپانیای کوردستان بۆ یەکەمجار گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی بەدەستهێنا، ئەو کۆمپانیایە بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و حکومەتی عێراق ڕەزامەندی کارکردنی پێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






