حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی بەرهەمهێنان لە 10 کێڵگەی غاز و بانگهێشتکردنی کۆمپانیا جیهانییەکان تا بێن و وەبەرهێنان لەو کێڵگانەدا بکەن، بەمزوانە وەزیری نەوتی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکۆی 29 کێڵگەی عێراق کە ئەمساڵ لە گەڕی مۆڵەتپێدانی پێنجەم و شەشەم خراونەتەڕوو بۆ ئەوەی وەبەرهێنانیان تێدا بکرێت، تائێستا 14 کێڵگە گرێبەستیان بۆ کراوە و کاریان تێدا دەکرێت، 10 کێڵگەی غازیش تائێستا یەکلایی نەکراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، وەزارەتەکەی دەیەوێت ئەو دەرفەتە بخاتە بەردەم کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی جیهان، بۆ ئەو مەبەستەش بەمزووانە سەردانی ئەمریکا دەکات و وەبەرهێنانی ئەو کێڵگانە دەخاتە بەردەم کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە ئاستی جیهان لەم بوارەدا کاردەکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: یەکێک لەو کێڵگانەی وەزارەتی نەوت دەیەوێت وەبەرهێنانی غازی تێدا بکات کێڵگەی عەنزە لە پارێزگای ئەنبار کە توانای بەرهەمهێنانی هەزار ملیۆن پێ سێجا غازی هەیە، یەکێکی دیکەش لە کێڵگەکان دەکەوێتە پارێزگای بەسرە و توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە 125 ملیۆن پێ سێجا غاز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






