
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزیری کاری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و هەڵوەستە لەسەر هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی کوردستان بە عێراق دەکرێت.
وێنە گەورەکە: كەیسی مووچەی 102 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە بۆ ئەوەی هاوتای مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی عێراق بکرێت، بڕیاربوو کوێستان محەممەد؛ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و پرسەکە یەکلایی ببێتەوە، بەڵام بەهۆی سەردانی سوودانی بۆ تونس دواخرا.
لێدوانی فەرمی: ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە چوارچێوەی سەردانەکەی لەگەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆدەبێتەوە و پرسی سەرەکی هاوتاکردنی پرسی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەبێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی كوردستان 89 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچە وەردەگرن، لە ساڵی 2014 ـەشەوە 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەت لیژنەیان كردووە و چاوەڕوانن مووچەیان بۆ ببڕێتەوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: 100 هەزار دینار جیاوازی لە نێوان مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق هەیە، بە هاوتاكردنی مووچەكانیان، كەمترین مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەبێتە 250 هەزار دینار، كە ئێستا 100 بۆ 150 هەزارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






