
کارگەیەکی تواننەوەی کانزا لە بەغدا - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو داهاتی نانەوتی عێراق بەڕێژەیەكی زۆر زیادیكردووە، ڕاوێژکارێكی سەرۆکوەزیرانیش هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی ڕایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2023 داهاتی نانەوتی عێڕاق نزیکەی 0.42 ترلیۆن دینار بوو، هاوكات لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەرزبووەتەوە بۆ 7.18 تریلیۆن دینار.
خاڵه ئهرێنییهكان: ساڵح ڕوونی کردەوە ئەم پێشهاتە دوای بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هات سەبارەت بە چاکسازی لە سیستەمی باجی وڵات، بە پشتبەستن بە ئەپڵیکەیشنی دیجیتاڵی لە دەروازە سنوورییەکان و فەرمانگەكانی گومرگ، و دانی باج و ڕسومات بەشێوەیەكی ئەلیکترۆنی.
ژمارهكان وادهڵین: داهاتی باجی سوود و سامان بەڕێژەی 118% بەرزبووەتەوە، داهاتی باجی کاڵا و باجی بەرهەمهێنان بەڕێژەی 285% بەرزبووەتەوە، داهاتی ڕسوماتیش بەڕێژەی 50% بەرزبووەتەوە.
وێنە گەورەكە: عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی داهاتەكەی زیاتر لە %90 پشتی بە نەوت بەستووە، هەر دابەزین و بەرزبوونەوەیەكی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر دروست دەكات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە