گوژمەیەکی دیکەی پارە لەلایەن بەغدا دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان
- بزنس
- 5 ئەیلوول

وێنەی گەنم و دیناری عێراقی، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرەتای هەفتەی داهاتوو گوژمەی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیاران دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان و بە دوو قۆناغ پارەکە دەنێردرێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 40 ڕۆژە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە، تەنیا 74 ملیار دینار کە دەکاتە 12.5% ـی پارەکەی لەلایەن وەزارتی دارایی عێراق خەرج کراوە، دوێنی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سوودانی بڕیاری خەرجکردنی داوە و 200 ملیار دیناری دیکە خەرج دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "ڕۆژی یەکشەممە 08-09-2024 گۆژمەی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیاران کە 150 ملیار دینارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان."
زانیاریی زیاتر: تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە گوژمەی دووەمی پارەکە دەگات، کە ئەویش 150 ملیار دینارە، کۆی گشتیی بەغدا 300 ملیار لەکۆی ئەو 590 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە: ڕۆژی یەکشەممە 01-09-2024 نزیکەی 100 جووتیاری هەرێمی کوردستان چوونە بەغدا و لەگەڵ ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق و شاخەوان عەبدوڵڵا؛ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و داوایان کرد پارەکەیان بۆ خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە