
دیمەنی کێڵگەی نەوتی حەلفایا لە میسان، ڕۆژانە نزیکەی 100 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت ، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە کێڵگە نەوتییەکانی میسان مووچەی کارمەندێکی چینی حەوت هێندەی هاوتا عێراقییەکەی زیاترە، پەرلەمانیش داوا لەحكومەت دەكات بە سیاسەتی دامەزراندن و دابەشکردنی ساماندا بچێتەوە.
وێنە گەورەکە: ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاری بیانی لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق کار دەکەن، مووچەی مانگانەی هەر یەک لەوانیش لە سەرووی مووچەی هاووڵاتییەکی عێراقییەوەیە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی کارمەندەکان و پەرلەمانیشی هێناوەتە سەرهێڵ.
زانیاری بهدهستهاتوو: مووچەی مانگانەی کارمەندێکی چینی لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای میسان مانگانە دەگاتە 15 هەزار دۆلار لە کاتێکدا مووچەی فەرمانبەرێکی عێراقی بە هەمان مەرج و لەهەمان شوێن کار دەکات، لە دوو هەزار دۆلار تێناپەڕێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی سەعدوون پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: پێویستە حكومەت بە سیاسەتی دامەزراندن و دابەشکردنی ساماندا بچێتەوە، کۆتاییش بەم جیاوازییە گەورەیەی نێوان مووچەی کارمەندی بیانی و خۆماڵی بهێنێت.
باکگراوند: پارێزگای میسان، دەكەوێتە باشووری عێراق، ڕۆژانە زیاتر لە 600 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، کێڵگەکانی حەلفایا، فەکا و ئەبو غەرب، دیارترین كیڵگە نەوتیەكانی ئەو پارێزگایەن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت