
پێشوازیکردن لە شاندی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێر، وێنە ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمەڵێک پرس لە نێوان هەولێر و بەغدا پێویستیان بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆیە، بڕیارە لە کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 8-9-2024، بەسەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەولێر زنجیرەیەک کۆبوونەوە دەکەن، دوو ڕۆژ دەخایەنن و کۆمەڵێک پرس تاوتوێ دەکەن.
بابەتە ستراتیژییەکان: ئاڤا نیوز زانیویەتی پرسەکانی مووچە، بودجە، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بابەتی خاڵە سنوورییەکان، گومرگ و باج و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا باس دەکرێن و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: جگە لە کۆبوونەوە سەرەکییەکان بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی هەردوو ئەنجوومەنەکە، وەزیرە هاوتاکان کۆبوونەوەی تایبەتیان دەبێت و لەسەر پرسە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتەکانیان گفتوگۆ دەکەن.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە گرنگترین کۆبوونەوەکان لەنێوان تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێت لەبارەی؛ کێشەکانی لیستی مووچە، لەوانە بایۆمەتری، ناوی دووبارە و هاوشێوە و مووچەی فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140.
باکگراوند: ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی عێراق بەسەرۆکایەتیی د.فوئاد حوسێن، کە لە وەزیرانی دارایی، بازرگانی، کشتوکاڵ، پلاندانان و پارێزگاری بانکی ناوەندی پێکهاتبوو، گەیشتە هەولێر و بۆ کۆبوونەوەکان ئامادەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە