
ئۆتۆمبێلی کارەبایی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیان وەرگرتووە لەسەر لێخۆشبوون لە 100%ـی باجی سەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر وەکو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دوای ئەوەی نووسراومان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە 100% بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، دواجار وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی پیشاندا بۆ ئەوەی 100% باجی گومرگیان لەسەر هەڵبگیرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی دیلان ڕەشاد، ئەو هەنگاوەی وەزارەتەکەیان "بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و هاندانی وەبەرهێنەران و بازرگانان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا هەر بازرگانێکی کورد ئۆتۆمبێلی کارەبایی هاوردە بکات 100% باجی لەسەر هەڵگیراوە بەبێ پێدانی باج داخلی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






